ئیسپانیا

ریال مەدرید گرێبەستی یاریزانێكی نوێ دەكاتەوە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی دانی سیبایۆس ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەكەی نوێ بكاتەوە.

گرێبەستەكەی سیبایۆس لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی مەدرید یونیڤێرسال ریال مەدرید ئۆفەرێكیان بۆ ماوەی سێ ساڵ و باشتركردنی موچەكەی پێشكەشی دانی سیبایۆس كردووە.

سیبایۆس كۆتا یاریزانە لەو حەوت یاریزانەی مەدرید كە گرێبەستەكانیان لە كۆتایی ئەمساڵدا بەسەردەچوو كە تا ئێستا داهاتووی خۆی یەكلا نەكردبێتەوە.

هەریەك لە یاریزانان ماریانۆ دیاز، ماركۆ ئاسینسیۆ و كەریم بێنزێما ریزەكانی ریال مەدریدیان جێهێشت و چاوەڕوانیش دەكرێت تۆنی كرووس، لۆكا مۆدریچ و ناچۆ لە یانەكە بمێننەوە.

وەرزی رابردوو سیبایۆس بەشداری لە 30 یاری كرد لەگەڵ ریال مەدرید لە خولی ئیسپانیادا و توانی چوار گۆڵ درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button