ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رافایل گێرێرۆ پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشن کرد

یاریگا –

ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی بۆڕووسیا دۆرتمۆند رافایل گێرێرۆ، پەیوەندی بە بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە کرد.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، بەرگریکاری یانەی بۆڕووسیا دۆرتمۆند پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشن کردووە و گرێبەستێکی سێ ساڵەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکەدا واژۆ کردووە.

بەپیی قسەکانی رۆمانۆ، گرێبەستەکەی گێرێرۆ لەگەڵ بایرن میونشن بە شێوەیەکی ئازاد بۆ ماوەی 3 وەرز واژۆ کراوە، گرێبەستەکە لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت، کە ئەمەش ویستی سەرەکی یاریزانەکە بووە.

بە پێی هەمان سەرچاوە، هەفتەی داهاتوو ئەستێرە پۆرتوگالییەکە گەشت دەکات بۆ میونشن، بەڵام پێشتر سەرجەم بەڵگەنامەکان لەلایەن بریکارەکانی پشکنینیان بۆ کراوە، گرێبەستەکە تا ساڵی 2026 کارا بووە.

یاریزانە تەمەن 29 ساڵانییەکە لە لەیان هەردوو یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و نیس بە وردی چاودێری دەکرا، بەڵام خواستی سەرەکی ناوبراو پەیوەندیکردن بوو بە ئێف سی هۆلیوودەوە.

گێرێرۆ بە درێسی دۆرتمۆند لە 224 یاری 40 گۆڵی کردووە و خاوەنی 50 ئەسیستیشە، دوو نازناوی جامی ئەڵمانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵ یانەکەیدا بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button