ئیسپانیاگرنگترین

باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی ریاڵ مەدرید دیاریکرا

یاریگا- ڤینیسیوس جونیۆرز بە باشترین یاریزانی وەرزی ئەمساڵی ریاڵ مەدرید دەستنیشانکرا.

فوتبۆڵ ماهۆو کە یەکێکە لە سپۆنسەرەکانی خولی ئیسپانی بۆ ئەمساڵ باشترین یاریزانی سەرجەم یانەکان دەستنیشان دەکات. ئەمڕۆ لە ریاڵ مەدرید بەفەرمی ڤینیسیوسی وەکو باشترین ناساند.

ڤینی لەم وەرزەی لالیگا ١٠ گۆڵی تۆمارکرد و ٩ی دیکەشی دروستکرد، جگە لەوە رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە یارمەتیدانی یانەکە بە درووستکردنی هەلی گۆڵ و هێرشی بەردەوام لە باڵی چەپەوە.هاوکات ڤینی لە جامی شای ئیسپانیا  لە ٨ یاریدا خاوەنی ٢ گۆڵ و ٦ ئەسیست بوو.

جگە لە مەدرید، سپۆنسەرەکە هاوکات ئەنتوان گریزمانی وەک باشترین یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەستنیشانکرد و بەمزووانە باشترینی بارساش رادەگەیەنێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button