ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا دوو بەرگریکاری کردووەتە ئامانج

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پلانی داناوە بۆ تۆکەمەکردنی هێڵی بەرگری باڵی راستی تیپەکەی و دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ جۆواو کانسێلۆ و ڤاندەرسۆن دی ئۆلیڤێرا واژۆ بکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا دەیەوێت لەم هاوینە بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ یاریزانی پۆرتوگالی و یانەی مانچێستەر سیتی، جواو کانسێلۆ واژۆ بکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێت گرێبەستەکە تەنیا بۆ وەرزێک بێت، لە دوای تەواوبوونی وەرزەکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی یاریزانەکە دەکەن و بریار لەسەر درێژکردنەوەی یاخود کۆتایی پێهێنانی گرێبەستەکە دەدەن.

بەرگریکارە 29 ساڵانییەکە لە زستانی رابردوو بەسێوەی خواستن لە مانجێستەر سیتییەوە گواسترایەوە بۆ بایرن میونشن بەشێوەی خواستن، لە کۆتایی وەرزەکەش یانە ئەڵمانییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ نوێنەکردەوە و یاریزانەکەی گەڕانەوە بۆ یانەکەی خۆی.

پێپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی ئارەزووی کارکردنی لەگەڵ کانسێلۆدا نەماوە، پێشبینی ناکرێت یاریزانەکە لە سیتیزن بمێنێتەوە، بۆیە ئەگەری روودانی ئەم گرێبەستە بۆ بارسا بەدوور نازانرێت، هیچ ئاستەنگێکی گەورەش لەپێش یانە ئیسپانییەکە نییە بۆ ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە.

هەر بەپێ رۆژنامە کەتەلۆنییەکە، بارسا نیازی وایە لە هاوینی 2024 گرێبەست لەگەڵ ڤاندەرسۆن دی ئۆلیڤێرا کامپۆسی بەڕازیلی و بەرگریکاری باڵی راستی یانەی مۆناکۆ واژۆ بکات.

یانەکە لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو هەوڵیدا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات، مۆناکۆش بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە داوای 60 ملیۆن یۆرۆی دەکرد، بارسێلۆناش ئەم بڕە پارەیەی بەزۆر زانی و لە گرێبەستەکە کشایەوە.

بەڵام چاڤی هێرناندێزی راهینەری یانەکە هێشتا یاریزانەکەی لەیاد نەکردووە، بۆیە دووبارە هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەن، بەڵام ئەماجارە کارەکە ئاسان نابێت، بەهۆی ئەوەی یانە بەهێزەکانی پرێمەرلیگیش چاویان لە یاریزانەکەیە، لە سەرەکیترینیشیان مانچێستەر یونایتدە.

رۆژنامەی سپۆرت جەختیکردووەتەوە بارسێلۆنا بەشێوەیەکی چڕ و پڕ کار بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەم دوو گرێبەستە دەکات، هەموو هەوڵێکی خۆیشی دەخاتە گەڕ لە پێناو بەدەستهێنانی دوو بەرگریکارەکەی باڵی راستتدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button