بازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

یانەکان چەندیان لە فرۆشتنی یاریزانان دەست دەکەوێت؟

هانس یواکیم واتکسی وەڵام دەداتەوە

یاریگا

ساڵانە کاتێک دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانەکانی دەکرێتەوە، ژمارەی گەورە و خەیاڵی بڵاو دەکرێنەوە و یاخود بەشێک لە یانەکان پارەیەکی زۆر لە فرۆشتن و گواستنەوەی یاریزانەکان دەست دەکەوێت.

ئەوەی کە زیاتر هاندەرانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، ئەو ژمارانەن کە لە کڕین و فرۆشتنی یاریزانەکان بلاو دەکرێنەوە، بۆ نمونە دەنگۆیەک هەیە جود بێلینگهام یاریزانی بورووسیا دۆرتمۆند بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات، بەڵام لە راستیدا یانە ئەڵمانیەکە هەموو ئەو پارەیەی بۆ ناگەڕێتەوە. هانس یواکیم واتکسی بەرێوەبەری وەرزشی لە یانە ئەڵمانیەکە وەڵامی پرسیارەکە دەداتەوە و دەڵێت

هەمیشە لە بازاڕەکانی گواستنەوە یانەکان دابەشی سەر دوو بەرە دەبن، بەشێک لە یانەکانی پارەیەکی خەیاڵی لە گواستنەوەی یاریزانان خەرج دەکەن و بەشێکیش پارەیەکی زۆر خەرج دەکەن. بۆ نمونە ئێمە لە فرۆشتنی یاریزانێک هەموو پارەکەمان دەست ناکەوێت، ئێمە لەم وڵاتەدا باج دەدەین و لایەنی دیکەش هەن کە بەشدارن لە مامەڵەکاندا وەک یانەکانی پێشووی یاریزانان و بریکارەکانی هەروەها مافی کۆمیسیۆنەکانیان.

بەرێوەبەرەکەی بورووسیا دۆرتمۆند لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات ئایا ئەوان لە بەرامبەر فرۆشتنی یاریزانێک چەندیان دەست دەکەوێت و دەڵێت

خەڵک تەنها ئەو بڕە دەبینێت کە لە میدیاکاندا بڵاودەکرێنەوە و پێیان وایە ئەم پارەیە ڕاستەوخۆ دەتوانرێت دووبارە خەرج بکرێتەوە، بێگومان ئەمەش بیرکردنەوەیەکی هەڵەیە. لە فرۆشتنی هەر یاریزانێک تەنها  نزیکەی 60-65% دەست دەکەوێت. هەروەها لە هەمان کاتدا ئێمەش پێویستیمان بە یاریزانی نوێیە و بەشێک لە پارەکەش لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ خەرج دەکەین.

لەم ساڵانەی دواییە یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی یەکێک لەو یانانە بووە کە بەردەوام پارەیەکی زۆری لە فرۆشتنی یاریزانان دەستکەوتووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەم هاوینەش پارەیەکی خەیاڵیان لە فرۆشتنی جود بێلینگهام دەستکەوێت.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی سپۆرت ئاینسی ئەڵمانیش بڵاویکردووەتەوە یانەی بێلینگهامی ئینگڵتەرا کە یانەکەی پێشووی بێلینهگامە، 5٪ گرێبەستی ئەو یاریزانەی بەردەکەوێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button