ئیسپانیا

لیڤەرپوول و ئینتەر میلان کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی کیسێ دەکەن

یاریگا

فرانک کیسێ ناوەڕاستکاری کۆتدیڤواری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یانەکانی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا و هەروەها لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا.

رۆژنامەی Abola پۆرتوگالی بڵاویکردەوە، یانە ئیتاڵیەکە نزیکبوو لە رێکەوتن لەگەل بارسا لەسەر گواستنەوەی ناوەراستکارە کۆتدیڤواریەکە، بەڵام بەم دواییە لیڤەرپوولیش هاتووەتە ناو کێبڕکێیەکە و ئامادەیە پارەیەکی زیاتر پێشکەش بلاوگرانا بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئۆفەرەکەی رێدز بۆ گواستنەوەی کیسێ 35 ملیۆن یۆرۆیە، بۆیە توانیویەتی پێش نێرازۆری بکەوێت لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی Sport بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی بارسا ئارەزوو دەکات بگەڕێتەوە ئیتاڵیا و جارێکی دیکە لە سێریائەی یاریی بکاتەوە، هەربۆیە ئامانجی یەکەمی ئینتەر میلانە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە نێرازۆری و یانە ئیتاڵیەکان بە گشتی ئەم هاوینە نایانەوێت پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەی یاریزانەکان خەرج بکەن.

کیسێ هاوینی رابردوو بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا کرد و تاوەکو هاوینی ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە و نرخەکەشی لە ترانسفێرمارکێت بە 28 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button