ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤاندۆڤسكی ئۆفەرێكی گەورەی یانەیەكی سعودی رەتكردەوە

یاریگا –

رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆڵەندا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئۆفەرێكی گەورەی یەكێك لە یانەكانی خولی سعودی رەتكردووەتەوە، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا پەیوەندیان پێوە بكات.

یانەکانی سعودیە دەیانەوێت یاریزانە نێودەوڵەتییەکان رابکێشن بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکانی خولی رۆشەنی سعودیەوە بکەن، ئەمەش لەبەر ئەوەی چانسی شانشینی سعودیە بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 بە هاوکاری میسر و یۆنان زیاتر بێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد، یەكێك لە یانەكانی سعودییە بە بێ ئەوەی ناوی ئاشكرا بكرێت دەیەوێت تواناكانی رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی بەدەستبهێنێت.

ئەوەشی ئاشكرا كرد، سەرەڕای ئەو ئۆفەرە گەورەیەی یانە سعودیەكە بەڵام لیڤاندۆڤسكی نایەوێت بارسێلۆنا جێبهێڵێت و لەو یانەیە هەست بە ئاسودەییەكی زۆر دەكات.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، هەر زوو هێرشبەرە پۆڵەندیەكە ئەو ئۆفەرەی رەتكردووەتەوە و نایەوێت ریزەكانی یانەكەی جێ بهێڵێت.

لە یەكەم وەرزیدا لەگەڵ بارسێلۆنا لیڤاندۆڤسكی لە لالیگای ئیسپانیا بەشداری لە 34یاری كرد و توانی 23 گۆڵ بكات و حەوت گۆڵیش درووست بكات، هەروەها خەڵاتی گۆڵكاڕی خولەكەی بردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button