ئینگلتەرا

بیساکا ئامۆژگارییەکانی پۆگبا ئاشکرا دەکات

یاریگا- ئارۆن وان بیساکای یاریزانی نوێی مانچستەر یونایتد باس لە ئامۆژگارییەکانی پۆگبا دەکات لە دوای هاتنی بەرگریکارە بۆ ڕیزەکانی مان یۆ.

بیساکا گوتی: “پۆگبا هۆکار بوو بۆ ئەوەی زوو لەگەڵ یانەکەدا ڕابێم هەر کە گەشتم. زۆر یارمەتیی دام لە زاڵبوونم بەسەر ترسەکانی دەسپێک، بەتایبەت لەو گۆرانکارییەی کە لە ژیانمدا ڕووی دا.”

وتیشی: “هەر بە گەشتنم بە مانچستەر، پۆگبا لەگەڵمدا دانیشت و ئامۆژگاریی پێدام کە لە کاروانەکەمدا لەگەڵ یانەکە یارمەتیدەرم دەبێت. پێی گوتم پێویستە بە ترسەوە یاری نەکەیت، پێویستە واز لە حەزەرکردنی زیاد لە پێویست بهێنیت و خۆت بگونجێنیت لەگەڵ فشارەکان.”

بیساکا لە ماوەی گواستنەوەکانی هاوینەدا لە کریستاڵ پالاسەوە ڕووی کردە مانچستەر یونایتد بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند کە ئەوەش کردیە چوارەم گرانترین بۆندی مێژووی شەیتانە سوورەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button