ئیسپانیا

سێشەممەی یەكلاكەرەوە… وەفدێكی بارسێلۆنا لە پاریسن بۆ گەڕاندنەوەی نەیمار

یاریگا- چیرۆكی گەڕانەوەی نەیمار بۆ یانەكەی پێشووی بەردەوامی هەیە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەفدێك لە بارسێلۆناوە بەرەو پاریس بەڕێكەوتن بە مەبەستی دووبارە هێنانەوەی یاریزانە بەڕازیلیەكە بۆ یانەكە.

بە پێی ڕۆژنامەی پاریسیان یانەی پاریس داوای دیمبلی و سیمیدۆ و 100 ملیۆن یۆرۆ دەكات لە پێناو دەسبەرداربوون لە نەیمار.

هەروەها ڕۆژنامەی ڕاك ئەوەی ئاشكرا كرد كە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەردوولا كۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە گرێبەستەكە.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانیش لە هەواڵێكیدا باس لەوە دەكات كە ئەمڕۆ ڕۆژێكی گرنگ و یەكلاكەرەوەیە بۆ گەڕاندنەوەی نەیمار بۆ یانە كەتەلۆنییەكە پێش تەواو بوونی وادەی گواستنەوەی یاریزانان بە 6 ڕۆژ.

بابەتی زیاتر

Back to top button