ئیتاڵیا

ستانکۆڤیج سامپەدۆریای جێهێشت

دییان ستانکۆڤیج بەفەرمی رایگەیاند لە کۆتایی ئەم وەرزەدا دەست لە پۆستەکەی دەکێشێتەوە.

سامپەدۆریا بە دۆخێکی دارایی و تەکنیکی سەختدا تێدەپەڕێت و لە لێواری مایەپووچ بووندایە.  ستانکۆڤیج بەر لە کۆتا یاری وەرز بەرامبەر ناپۆلی وتی ” ئەمە کۆتا یاری من دەبێت و وەرزی داهاتوو لێرە نابم. وەرزێکی زۆر سەختمان بەڕێکرد لە هەموو روویەکەوە. قسەم لەگەڵ سەرۆک کرد و ئەوان لەبەردەم دوو بڕیار بوون، باشترەکەیان ئەوەبوو ئێمە وازبهێنین تاوەکو چانسی پاراستنی یانەکەیان هەبێت لە مایەپوچ بوون. سووپاسی هەمووان دەکەم و ئەم هەشت مانگە لێرە لەبیر ناکەن”.

سامپەدۆریا یەکەم یانەی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی بوو کە دابەزی، تا بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆ تەنها ٢٠ خاڵی کۆکردووەتەوە.

Back to top button