ئه‌مریکاگرنگترین

هاندەرێکی ریڤەرپلەیت لەنێو یاریگا گیانی لەدەستدا

یاریگا –

یاری نێوان ریڤەرپلەیت و دیفێنسا جەستیسا لە خولی ئەرجەنتینی بە هۆی گیان لەدەستدانی هاندەرێک وەستا.

یارییەکە لە لایەن ناوبژیوانی یارییەکە بە ناچاری وەستێندرا، دوای رووداوێکی تراژیدی کە هەمووانی تاساند.

ریڤەرپلەیت
ساتی کەوتنە خوارەوەی هاندەرەکەی ریڤەرپلەیت

ریڤەرپلەیت لە بەیاننامەیەکدا، گیان لەدەستدانی هاندەرێکی پشتڕاست کردەوە، دوای ئەوەی لە ستاندەکانی سەرەوەی شوێنی دانیشتنی هاندەران کەوتە خوارەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو هاندەرەی گیانی لەدەستداوە ناوی پابلۆ مارسێلۆ سێرانۆیە و تەمەنی 53 ساڵ بوو. یەکێک بوو لە هاندەرە دێرینەکانی ریڤەرپلەیت و سەرەڕای هەوڵی بێ وچانی تیمەکانی فریاگوزاری، بەڵام گیانی لەدەستدا.

ریڤەرپلەیت دەرگاکانی یاریگا بۆ ماوەی 24 کاتژمێر داخست و رۆژەکەی وەک هاوخەمی کەسوکاری هاندەرەکە دیارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button