ئه‌ڵمانیا

لایپزیگ بوو بە پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا

یاریگا –

یانەی لایپزیگی ئەڵمانی سەركەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی نازناوی جامی ئەڵمانیا دوای بردنەوەیان لە ئینتراخت فرانكفۆرت لە یاری كۆتاییدا.

شەوی رابردوو هەردوو یانەی لایپزیگ و ئینتراخت فرانكفۆرت لە یاری كۆتایی جامی ئەڵمانیا رووبەڕووی یەك بوونەوە و لایپزیگ یارییەكەی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بردەوە.

لە خولەكی 71 كریستۆڤەر نكۆنكۆ گۆڵی یەكەمی یانەكەی كرد و لە خولەكی 85 دۆمینیك سۆزبۆسلای گۆڵی دووەمی كرد و بردنەوەیان پێشكەشی یانەكەیان كرد.

ئەوە دووەمجارە لایپزیگ نازناوی جامی ئەڵمانیا دەباتەوە دوای ئەوەی ساڵی رابردوو بۆ یەكەمجار توانی نازناوەكە بباتەوە دوای بردنەوەیان لە فرایبۆرگ بە لێدانی یەكلاكەرەوە.

بایرن میونشن خاوەنی زۆرترین نازناوی جامی ئەڵمانیایە بە 20 نازناو.

بابەتی زیاتر

Back to top button