ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی: هازارد ریال مەدریدی جێهێشت

یاریگا

ئێدین هازارد، هێرشبەری بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەشێوەیەکی فەرمی ریزەکانی یانەکەی جێهێشت.

یانەی ڕیال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، یانەکەمان و ئیدن هازارد گەیشتنە ڕێککەوتن و بەو پێیەش یاریزانەکە لە 30ی حوزەیرانی 2023 لە یانەکەی ئازاد دەکرێت.

ئیدن هازارد ماوەی 4 وەرز بەشێک بوو لە یانەکەمان، لەو ماوەیەدا 8 نازناوی بردەوە، 1 چامپیۆنزلیگ، 1 جامی جیهانی یانەکان، 1 جامی سوپەری ئەوروپا، 2 لالیگا، 1 جامی شا و 2 جامی سوپەری ئیسپانیا.

ڕیال مەدرید دەیەوێت هاوسۆزی خۆی بۆ ئیدین هازارد دەرببڕێت و هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو و خێزانەکەی دەخوازێت لەم قۆناغە نوێیەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button