ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن لوکاس هێرناندێز و پاڤارد دەفرۆشێت

یاریگا –

یانەی بایرن میونشن لەم هاوینە هەردوو بەرگریکاری فەڕەنسی تیپەکەی دەفرۆشێت.

پەیامنێری سکای سپۆرت، فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن بریاریداوە لەم هاوینەدا دەستبەرداری تواناکانی هەردوو بەرگریکاری تیپەکەی، لوکاس هێرناندێز و پاڤارد ببێت.

پەیامنێرەکەی سکای لەبارەی لوکاس هێرناندێز دەڵێت یاریزانەکە بە یانەکەی راگەیاندووە دەیەوێت لە بایرن بڕوات، ئارەزوو دەکات روو لە پاریس سانجێرمان بکات و چاوەڕوانی ئۆفەرێکی پی ئێس جییە.

یانە ئەڵمانییەکەش بە بڕیارەکەی لوکاسی تەمەن 27 ساڵان رازییە و ئامادەیە لەم هاوینە بیفرۆشێت، چاوەڕوان دەکرێت بایرن بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ وەک نرخی یاریزانەکە دیاری بکات.

هەمان پەیامنێر لەبارەی پاڤاردی فەڕەنسیش دەڵێت بە دڵنیاییەوە یاریزانەکە دەیەوێت لەم هاوینە ئێف سی هۆلیوود جێبهێڵیت، بایرنیش بڕی 30 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ وەک نرخی یاریزانەکە دیاری دەکات.

پلاتنبێرگ پشتڕاستیشی کردووەتەوە هەریەکە لە یانەکانی بارسێلۆنا، ریال مەدرید، لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی ئارەزوو دەکەن گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button