ئینگلتەرا

هالاند: لە پێناو بەدەستهێنانی جامی یەكێتی ئینگلتەرا دەجەنگین

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دووپاتێكردەوە كە یانەكەی دەجەنگێت لە پێناو بەدەستهێنانی نازناوی جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد لە یاریگای وێمبڵی رووبەڕووی یەك ببنەوە، لە میانی یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

مانچێستەر سیتی بە بردنەوەیان لە شیفیلد یونایتد و مانچێستەر یونایتد بە بردنەوەیان لە برایتن توانیان خۆیان بگەیەننە یاری كۆتایی.

لە لێدوانیدا بۆ پێگەی The Fa هالاند ووتی: كاتێك یاری بۆ یانەیەكی وەك مانچێستەر سیتی دەكەیت، دەبێت شەڕ بۆ هەموو نازناوێك بكەیت.

بەردەوام بوو ووتی: جامی یەكێتی ئینگلتەرا نازناوێكە یانەكە نەیتوانیووە لە كۆتا چوار ساڵدا بەدەستیبهێنێت، دەمانەوێت ئەوە بگۆڕین، هەمووان بە تامەزرۆییەوە دەگەنە وێمبڵی بۆ ئەنجامدانی ئەو یارییە.

گۆڵكارەكەی سیتیزن لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: ئێمە دەزانین رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر یونایتد چەند گرنگە بۆ هاندەران، دەمانەوێت وا بكەین شانازی بكەن و دڵخۆشیان بكەین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button