ئیسپانیا

لیڤاندۆڤسکی: گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا گرنگە

یاریگا

رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، گۆڵکاری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی و هەروەها یەکەم وەرزی خۆی لەگەڵ بلاوگرانا دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی TVE، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی سەبارەت بە یەکەم وەرزەی لەگەڵ بارسێلۆنا دەڵێت

ئەوەی لە چامپیۆنزلیگ بەسەرمان هات، نائومێدکەر بوو، بەڵام وەرزێکی درەوشاوە و باشمان لە لالیگادا بەسەر برد. گەشبینم بە وەرزی داهاتوو و ڕکابەریکردن لە چامپیۆنزلیگ و لالیگا

گۆڵکاری ئەم وەرزەی لالیگا سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی لیۆ مێسی بۆ بارسێلۆنا گووتی

دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانین لیۆ دێتە بارسێلۆما یان نا، هیوادارم بێت. ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕوون بێتەوە کە دۆخەکە چۆن دەبێت. لیۆ زۆر ئاسانە بۆ یاریکردن لەگەڵی، چونکە دەتوانێت لە هەر پۆستێکدا یاریت لەگەڵ بکات. مێسی یاریزانێکە کە هەموو تیپێک حەز دەکات هەیبێ، لیۆ تەنها ئەفسانەی بارسێلۆما نییە، بەڵکو ئەو کەسەیە کە مێژووی ئەم یانەیەی گۆڕی. ئەگەر بگەڕێتەوە ئێرە، ئەوە شتێکی خەیاڵی دەبێت

بابەتی زیاتر

Back to top button