ئاسیاگرنگترین

گۆڵپارێزە کوردەکەی ئێران دوو ئۆفەری خەیاڵی لە سعودیا بۆ هاتووە

یاریگا

عەلی رەزا بیرانوەند، گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران و یانەی پێرسپۆلیسی ئەم وڵاتە بووەتە ئامانجی دوو یانەی سعودیا.

ماڵپەری Varzesh3 ئێرانی بڵاویکردەوە، دوو یانەی سعودیا کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دەکەن.

سەرچاوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە ناوی یانەکان نەکردووە، بەڵام تەنها باس لەوە کراوە ئۆفەرەکان خەیاڵین و ئەستەمە رەتبکرێنەوە.

بیرانوەند گرێبەستی لەگەڵ یانەی پێرسپۆلیس هەیە، بەڵام بەندێک لە گرێبەستەکەی هەیە هەر کاتێک ئۆفەرێکی 250 هەزار دۆلاری پێشکەش کرا، یانەکەی رێگەی پێدەدات ریزەکانیان جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button