ئیسپانیا

چێڵسی ئامادەیە دەستبەرداری هاڤێرتز بێت

یاریگا

کای هاڤێرتز، هێرشبەری ئەڵمانی یانەی چێڵسی بووەتە ئامانجی یانەی ریال مەدرید.

فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشکرای دەکات، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانە شاهانەکە گرنگیەکی زۆر بە هێرشبەرەکەی بلوز دەدات.

یانە شاهانەکە کار بۆ گواستنەوەی هاڤێرتز دەکات، یانە لەندەنیەکەش ئامادەیە دەستبەرداری بێت، بەڵام داوای پارەیەکی باش بۆ ئەو یاریزانەیان دەکەن.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە بلوز تەنها بە دەستکەوتنی پارەیەکی باش رێگە بە چوونی هاڤێرتز دەدات، ئەوان بە هیچ شێوەیەک مامەلەی گواستنەوەی کاتی یاخود خواستن ناکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button