عێراقکوردستان

یانەی دهۆک پەیامێک ئاڕاستەی هاندەرانی یانەکە دەکات

ئەمڕۆ یانەی دهۆک بە سەرپەرشتی سەرۆکی یانە و سەرجەم ئەندامەکانی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامدا.

ئێوارەی پێنج شەممە 1/6/2023 کارگێڕی یانەی دهۆک لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیارێکیان بۆ هاندەرانی یانەکە دەرکرد، لە بڕیارەکە دا هاتووە هەر کەسێک یاخود هەر هاندەرێکی یانەی دهۆک لە کاتی یارییەکانی خولی نایابی عێڕاق سوکایەتی بە یانەیەکی تر بکات یاخود ئاڵای هەر یانەیەک بسوتێنن خۆیان بەر پرسیار دەبن و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

ئەم بڕیارەی کارگێڕی یانەی دهۆک دوای ئەو کاردانەوانە دێت کە هاندەرانی هەر  دوو یانەی دهۆک و هەولێر لە یاریگاکانی خۆیان دروشمیان دژبە یەکتر دەگۆتەوە و لە یاری نێوان هەر دوو یانەشدا شەڕ و ئاڵۆزی و ئاژاوە دروست بوو، ماوەیەکیشە هاندەرانی دهۆک و هەولێر لە سۆشیال میدیا هێرش دەکەنە سەر یەکتر و هەڕەشە لە یەکتر دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button