ئه‌ڵمانیا

نیوەی ئەوروپا کێبڕکێی لەسەر یاریزانێکی عێراقی دەکەن

یاریگا

نوح دەروێش یاریزانێکی بەرەچەڵەک عێراقیە و لە ریزەکانی تیپی خوار 17 ساڵانی یانەی فرایبۆرگی ئەڵمانیا و هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە یاریی دەکات و بە ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا.

رۆژنامەی Sport1 لە ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، یاریزانە لاوەکەی هەڵبژاردەی خوار 17 ساڵانی وڵاتەکەیان کە ئێستا لە هەنگاریە لەگەڵ هەڵبژاردەکەیان بەشداری مۆندیال دەکات، بەهۆی ئاستە بەرزەکە بووەتە ئامانجی نیوەی ئەوروپا.

سەرچاوەکە دەڵێت هەر یەک لە یانەکانی مانچێستەر سیتی، ئارسێناڵ، چێڵسی، پاریس سانجێرمان، ئایاکس و بایرن میونشن کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە لاوە دەکەن.

نوح تاوەکو ساڵی 2027 لەگەڵ یانەی فرایبورگی ئەڵمانیا گرێبەستی هەیە، ئەو یاریزانە ساڵی 2006 لە ئەڵمانیا لەدایکبووە و یاریزانی هێلی ناوەڕاستە و بە رەگەز عێراقیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button