ئیسپانیا

مۆدریچ دەیەوێت لە مەدرید بەردەوام بێت

یاریگا

لوکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تەنها بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکاتەوە.

ماوەیەکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە لە خولی سعودیا ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی ناوەڕاستکارە کرواتیەکەی مێرنگی کراوە، بەڵام ئەو یاریزانە گوێ بەم دەنگۆیانە نادات و دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بەدواداچوونی لەسەر داهاتووی مۆدریچ کردووە و بڵاویکردووەتەوە، ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێدەکاتەوە و تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

مارکا بڵاویشی کردووەتەوە یاریزانەکەی هەڵبژاردەی کڕواتیا و یانەی ریال مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە لە ریزەکانی یانەکەی واتە وەرزی داهاتوو کۆتایی بە کاروانی وەرزشی بێنێت.

لوکا مۆدریچ لەوەتەی ساڵی 2008 لە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید یاریی دەکات و لەو کاتەوە لەگەڵ یانەکەی لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 487 یاریی کردووە و خاوەنی 37 گۆڵ و 77 ئەسیستە و ئەم هاوینەش گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرنگی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button