ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

هاری کەین پێشنیارەکەی بایرن میونشنی رەت کردەوە

یاریگا –

هاری کەین ئەستێرەی یانەی تۆتنهام پێشنیاری بایرن میونشنی رەتکردەوە بۆ ئەوەی ریاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد بە تەمای خۆی بهێڵێتەوە.

گرێبەستەکەی کەین لەگەڵ تۆتنهام هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت و هەوڵی جێهێشتنی ئەم یانەیە دەدات.

کاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پێشتر چەندین جار رایگەیاندووە کە حەز دەکات جامێک لە پێشانگای دەستکەوتەکانی دا هەبێت و بەپێی ئەنجامەکانی تۆتنهامیش گەیشتن بەو خواستە لەم تیپەدا ئەستەم دەبێت.

زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا ئارەزووی گرێبەست کردن لەگەڵ ئەو دا دەکەن. دەمێکە باس لەوە دەکرێت کە بایرن میونشن چاودێری بارودۆخی ئەم یاریزانە دەکات و تەنانەت جولیان ناگلیسمان بە ئاشکرا ستایشی ئەویی کردووە.

بایرن هەوڵی دۆزینەوەی جێگرەوەی رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی دەدات بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لاوازی هێڵی هێرشبەری تیپەکەی چارەسەر بکات، بەڵام رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردەوە هاری کەین داواکاری یانەکەی رەتکردۆتەوە و رایگەیاند کە ئامادە نییە پەیوەندی بە بایرن بکات.

بەم شێوەیە هیوای یانەکانی ریال مەدرید و مانچستەر یونایتد کە کڕیاری راستەقینەی ئەم هێرشبەرە ئینگلیزییەن، هێشتا زیندووە و دەتوانن هیوای دانوستان لەگەڵ ئەم یاریزانە بکەن و بێگومان بەڕێوەبەرانی تۆتنهام ئارەزووی زۆریان نییە لە فرۆشتنی کەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button