ئه‌مریکاگرنگترین

بەپەلە: ئینتەر میامی ئۆفەرە فەرمیەکەی پێشکەش میسی کرد

یاریگا

ماوەیەکە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکا لە هەوڵی ئەوەدایە لیۆنێل میسی یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا رازی بکات پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی کەمێک لەمەوبەر ئاشکرای کرد، یانە ئەمریکیەکە کە دەیڤید بێکهام ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدرید خاوەنداریەتی دەکات، بە فەرمی ئۆفەرێکیان پێشکەش ئەستێرەکەی تانگۆ کردووە.

سپۆرت بڵاویشی کردووەتەوە هەر وەک لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بڵاومان کردەوە، پاڵەوانی جیهان یانەکەی بەجێدەهێڵێت و بیر لەو بژاردانەی داهاتوو دەکات کە لەسەر مێزەکە هەیە بۆ ئەوەی بە زووترین کات بڕیار بدات.

سەرچاوەکە کەتەلۆنیەکە زانیویەتی ئینتەر میامی ئامادەیە مێسی بۆ چوار وەرز بگوازێتەوە ریزەکانی و بۆ هەر وەرزێکیش 50 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە پێشکەشی بکات.

ئەم ئۆفەرەی یانە ئەمریکیەکە لە کاتێکدایە پێشتر رۆژنامەی وەرزشی L’Equipeـی فەرەنسی ئاشکرای کردووە، بارسێلۆنا لە رێگەی ئینتەر میامی دەیەوێت میسی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، سەرەتا لیۆ پەیوەندی بە یانەکەی بێکهامەوە بکات، پاشان بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی 6 یان 18 مانگ پەیوەندی بە یانەکەی پشووی بکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە یانەی هیلالی سعودیش ماوەیەکە لەسەر هێلە بۆ رازیکردنی میسی بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن پارەیەکی خەیاڵی پێشکەشی بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button