ئه‌ڵمانیا

ڤلاهۆڤیچ نزیکە لە بایرن میونشن

یاریگا

میدیاکانی سربیا بڵاویانکردەوە، دوسان ڤلاهۆڤیچ هێرشبەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا نزیکە لە پەیوەندیکردن بە بایرن میونشن.

رۆژنامەی تەلەگرافی سڕبی بڵاویکردەوە، تۆماس توخێل بە شێوەیەکی کەسی قسەی لەگەڵ ڤلاهۆڤیچ کردووە و ئاگاداری کردووەتەوە دەیەوێت وەکو شوێنگرەوەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی بگوازێتەوە ریزەکانی. ئەمەش ڤلاهۆڤیچی دڵخۆش کردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەرپرسانی یوڤی و بایرن میونشن لە گفتوگۆدان، بەڵام بەڵگەکان ئەوەیە کە دوسان ڤلاهۆڤیچ لە هاویندا پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە دەکات.

باس لەوەش کراوە، یەکەم ئۆفەری بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی ڤلاهۆڤیچ 50 ملیۆن یۆرۆ بووە و رەتکراوەتەوە، بەڵام دانوستانەکان بەردەوامن.

بابەتی زیاتر

Back to top button