ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کەشێک لە ریال مەدرید درووستبووە کە بێنزیما بێرنابیۆ جێدەهێڵێت

یاریگا –

کەریم بێنزێما ریزەکانی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت و هاری کەینیش شوێنی دەگرێتەوە.

پێگەی گۆڵ بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ بێنزێما، لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە کۆبووەتەوە بۆ یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی یاریزانەکە.

ئەمەش پاش ئەوە دێت یاریزانە فەڕەنسییەکە لە سعودییەوە ئۆفەرێکی بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەی پێشکەشکراوە بۆ پەیوەندیکردن بە خولی سعودی.

بەپێی هەمان سەرچاوە بێنزێما بڕیاری کۆتایی داوە، لە چەند کاتژمێرێکی کەمی داهاتووشدا ئەنجامی کۆبوونەوەکە بۆ میدیاکان ئاشکرا دەکرێت، بە ئەگەرێکی زۆر یاریزانەکە بە ئۆفەری سعودییەکان رازی بووە.

کەمیک لەمەوبەر پێگەی کادیناسێر لەسەر هەمان بابەت رایگەیاند ریال مەدرید، ئەستێرەی یانەی تۆتنهام، هاری کەینی وەک شوێنگرەوەی بێنزێما دیاریکردووە.

شازادە هاری لەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێدەهێڵێت، نرخی یاریزانەکە لەلایەن دانیال لیڤی سەرۆکەوە بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ دیاریکراوە بۆ یانەکانی دەرەوەی ئیسپانیا، 150 ملیۆن بۆ یانەکانی ناوخۆی ئینگڵتەڕاش.

بەپێی هەواڵەکەی کادیناسێر، بەرگریکاری فەڕەنسی ریال مەدرید، فێرلان مێندی تێهەڵکێشی گرێبەستەکەی هاری کەین دەکرێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، ماوەی مانگێکە ریال مەدرید هەستی بەوە کردووەکەریم بێنزێما، لە کۆتایی ئەم وەرزە لە مەدرید دەڕوات

بابەتی زیاتر

Back to top button