ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تۆتنهام نرخی شازادەكەی دیاریكرد

یاریگا –

یانەی تۆتنهام هۆتسپێررزی ئینگلیزی نرخی كاپتنی یەكەمی یانەكەی هاری كەینی دیاریكرد بۆ ئەو یانانەی هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

كەین نایەوێت لە تۆتنهام بەردەوام بێت دوای بەسەربردنی وەرزێكی دیكە بە بێ بەدەستهێنانی هیچ نازناوێك و دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاویندا یانەكە جێبهێڵێت.

شازادە ئینگلیزیەكە بە ئیدارەی سپێرزی راگەیاندووە كە نایەوێت لە یانەكەی بەردەوام بێت و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەوە بكات،  چونكە تا ئێستا كە تەمەنی 29 ساڵە هیچ نازناوێكی نەبردووەتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ئاس ـی ئیسپانی تۆتنهام ئامادە نیە بە كەمتر لە 100 ملیۆن پاوەند كە دەكاتە 115 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەستێرەی یانەكەی ببێت.

هەروەها تۆتنهام ئامادە نیە كەین بە هیچ ركابەرێكی راستەوخۆی لە پرێمەرلیگ بفرۆشێت و دەیەوێت بە دەرەوەی یانەیەكی ئینگلیزی بفرۆشێت.

سەرچاوەكان ئاماژەیان بە گرنگیپێدانی ریال مەدرید كرد بە گۆڵكارە ئینگلیزیەكە و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا بیگوازێتەوە بۆ شوێنگرتنەوەی كەریم بێنزێما، كە لە ئێستادا ئۆفەرێكی گەورەی لە یەكێك لە یانەكانی سعودییەوە پێگەیشتووە.

كەین لەگەڵ تۆتنهام بەشداری لە 435 یاریدا كردووە و توانیویەتی 280 گۆڵ بكات و 64 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button