ئه‌مریکایاریگا

بەپەلە: ئەرژەنتین و کۆڵۆمبیا پێکەوە میوانداریی کۆپا ئەمریکای 2020 دەکەن

یاریگانێت- لە پاش کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور ناسراو بە کۆنمیبۆڵ، بڕیای دا کە هەردوو وڵاتی ئەرژەنتین و کۆڵۆمبیا بە هاوبەشیی کۆپا ئەمێریکای 2020 بەڕێوە ببەن.

یەکێتیەکە بڕیاەیشدا، هاوشێوەی کۆپا ئەمریکای ئەمساڵی بەڕازیل، چاپی داهاتووش هەر لە 10 هەڵبژاردەی ئەمەیکای باشوور و دوو میوان پێک دێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، کردنەوەی پاڵەوانێتییەکیتری کۆپا ئەمێریکای هاوینی دادێ، بۆ ئەوەی لەمەودا کێبڕکێکە چوار ساڵ جارێک ئەنجام بدرێت و چیتر لە ساڵە تاکەکاندا نەبێت.

Back to top button