ئاسیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پلانەکانی سعودیە بۆ رازیکردنی بێنزێما چین؟

یاریگا –

سعودیە ئۆفەرێکی خەیاڵی دەخاتە بەردەست کەریم بێنزێما و هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی دەست پێدەکات.

رۆژنامەی ئیلموندۆ وردەکاری ئۆفەرەکەی سعودیەی بۆ بێنزێما ئاشکرا دەکات و ئەوەندەی دیکە، گومان لەسەر بەردەوامبوونی ئەستێرە فەرەنسییەکە لە ریال مەدرید زیاد کرد.

گرێبەستی کەریم لە کۆتایی مانگی داهاتوو بەسەر دەچێت و تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا نەکراوە.

لە راپۆرتی رۆژنامەکەدا هاتووە، سعودیە ئازادی داوەتە بێنزێما، لەوەی هەر یانەیەکی بە دڵ بێت، پەیوەندی پێوە بکات و مووچەکەی دوور دەبێت لە پێدانی هەر جۆرە باجێک، بە تەواویش موڵکایەتی وێنە و ڤیدیۆکانی دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، کەریم بێنزێما دەبێتە باڵیۆزی سعودیە بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 و گرێبەستی ئێستاشی بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت، بڕی گرێبەستەکەش دەگاتە 400 ملیۆن یۆرۆ بۆ دوو ساڵ.

یەکشەممەی داهاتوو، ریال مەدرید دوا یاری خۆی لەم وەرزەی لالیگا بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو دەکات.

بێنزێما لە هاوینی ساڵی 2009 لە لیۆنەوە پەیوەندی بە ریال. مەدرید کرد و لەو ساتەوە 647 یاری لەگەڵ لۆس بلانکۆس کردووە و 353 گۆڵی کردووە، هەروەها 165 گۆڵی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button