ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول بەڕێوەبەرێکی نوێی وەرزشی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول بەڕێوەبەری نوێی وەرزی دەستنیشان کرد.

جۆرج شمادکێ، بەڕێوەبەری نوێی وەرزشی لیڤەرپوولە و دەبێتە شوێنگرەوەی جولیان وارد کە مانگی داهاتوو، دوای بەسەربردنی 11 ساڵ لەگەڵ یانەکەی مێرسیساید، تیمەکە جێدەهێڵێت.

شمادتکێ پێشتر چەندین پۆستی لە یانەکانی ئالێمانیا ئاخن، هانۆڤەر و کۆڵن وەرگرتووە و دوا پۆستیشی لە یانەی فۆڵفسبورگ بوو و لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.

مایک گۆردن، سەرۆکی گروپی فێنوەی سپۆرتس، پێشوازییەکی گەرمی لە شمادتکێ کرد و دەیانەوێت لەگەڵ بەڕێوەبەرە ئەڵمانییەکە سەردەمێکی نوێ لە لیڤەرپوول دەست پێبکەن.

شمادتکێ گرێبەستێکی کورتخایەن لەگەڵ لیڤەرپوول واژۆ دەکات و ئەگەر هەردوولا بە کارەکان رازی بوون، ئەوا گرێبەستەکەی درێژ دەکرێتەوە و ئەرکە قورسەکەی شمادتکێ، لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە دەبێت.

ئێستا لیڤەرپوول کار لەسەر گواستنەوەی ئالێکسیس ماک ئالیستەر، ئەستێرەی برایتن دەکات و لە هەفتەی رابردوودا، یۆرگن کڵۆپ، سێ ئامانجی بۆ وەرزی داهاتوو دەستنیشان کردووە و شمادتکێ کار لەسەر گواستنەوەیان دەکات.

یاریزانەکان بریتین لە راین گراڤنبێرخ، یاریزانی بایرن میونشن و مەیسن ماونت، یاریزانی چێڵسی و ماتیۆس نونێس، یاریزانی وۆڵڤز.

بابەتی زیاتر

Back to top button