ئیسپانیا

دانی سێبایۆس نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

یاریگا

دانی سێبایۆس، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید بڕیاریداوە لە پێناو مانەوە لەگەڵ یانەکەی، گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەنگۆی ئەگەری ڕۆیشتنی مارکۆ ئەسینسیۆ و ناچۆ فێرناندێز و دانی سیبایۆس کە تا کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستیان لەگەڵ ڕیال مەدرید هەیە بیسترا، بەڵام یاریزانەکەی پێشووی ریال بێتیس بەرپرسانی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە دەیەوێت لە یانەکەی بەردەوام بێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کارگێری یانە شاهانەکە پێشنیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ دانی سیبایۆس ناردووە و مەرجەکانی لە خواستی یاریزانە تەمەن 26 ساڵەکە نزیکن.

مارکا بڵاویشی کردووەتەوە سەرەڕای ئەوەی جود بێلینگهام نزیکە پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات، بەڵام ناوەڕاستکارەکەی ئەو یانەیە دەیەوێت کێبڕکێی بەدەستهێنانی پێگەکەی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی بکات.

سێبایۆس ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و دوای ئەوە دەتوانێت بێ بەرامبەر ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button