ئیسپانیا

ئاسێنسیۆ بڕیاری کۆتایی دەدات و ریال مەدرید جێدێڵێت

یاریگا

مارکۆ ئاسێنسیۆ، هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا چاوەڕێ دەکرێت ئەم وەرزە دوایین وەرزی بێت لەگەڵ یانەکەی و وەرزی داهاتوو درێسی یانەیەکی دیکە لەبەر بکات.

هیرشبەرەکەی شاهانەکان چەند رۆژێکی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بەسەر دەچێت و تاوەکو ئێستا ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە دەنگۆیەکی بەهێز هەیە ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بەردەوام هەوڵی زانیاری نوێ لەسەر چارەنوسی یاریزانەکان دەدات و نوێترین زانیاریشی لەسەر یاریزانەکەی میرنگی ئەوەیە، ئاسێنسیۆ ئۆفەری لە یانەکانی پرێمەرلیگ و پاریس سانجێرمان بەدەست گەیشتووە.

رۆمانۆ لە بەشێکی دیکەی ئەو زانیاریانە باس لەوە دەکات هێرشبەرەکەی مەدرید هەفتەی داهاتوو چارەنوسی خۆی یەکلایی دەکاتەوە و بڕیاری جێهێشتنی یانەکەی رادەگەیەنێت.

ئاسێنسیۆ ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید کۆتایی دێت، دەنگۆیەکیش هەیە بارسێلۆناش هەوڵی گواستنەوەی دەدات، بەڵام ئەو یاریزانە دەیەوێت ئەزمونێکی نوێ لە دەرەوەی وڵاتەکەی تاقی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button