ئیسپانیا

کروس: لە دوێنەوە هەست دەکەم ئەسینسیۆ ریال جێدەهێڵێت.

تۆنی کرۆس یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیال مەدرید گوتی کە هەستەکەی پێی دەڵێت ڕەنگە مارکۆ ئەسینسیۆ لەم وەرزە یانەکە جێبهێڵێت.

گرێبەستی زۆرێک لە یاریزانانی یانەی ریال مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت و تا ئێستا یانەکە هەواڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانی بڵاونەکردۆتەوە.

هەندێک یاریزانی وەک تۆنی کرۆس و لۆکا مۆدریچ و کەریم بەنزیما لە ریاڵ مەدرید دەمێننەوە، بەڵام یاریزانانی دیکەی وەک ئەسینسیۆ و ناچۆ و دانی سێبایۆس مەرجی جیاوازیان هەیە.

پێشتر باس لەوە کرابوو کە بەڕێوبەرانی ریاڵ مەدرید ئۆفەرێکیان پێشکەش بە ئەسینسیۆ کردووە و بڕیارە ئەم ئۆفەرە قبوڵ بکات، بەڵام لە چەند رۆژی ڕابردوودا دەنگۆی زۆر لەسەر ئەگەری پەیوەندیکردنی ئەم یاریزانە بۆ یانەی پاریس سانجێرمان بڵاوکرایەوە، ئەمەش دەریخست کە چانسی جێهێشتنی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەلایەن ئەسینسیۆ زۆرە.

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکەی شەوی ڕابردوو و سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر سێڤیا، کرۆس لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان گوتی:

داهاتووی ناچۆ و ئەسینسیۆ و سیبایۆس؟ ئەم پرسیارە وەڵامدانەوەی ئەستەمە.
ئێمە زۆر باسی ناکەین. لە دوێنێوە ئەو هەستەم هەیە کە رەنگە دۆخەکە بۆ ئەسێنسیۆ جیاواز بێت. من هیچ بیرۆکەیەکم لەبارەی ناچۆ و سێبایۆسەوە نییە. “ڕەنگە هەستێکم هەبێت، بەڵام هیچ بۆچوونێکم نییە”.

زۆرێک لە میدیاکان باسیان لەوە کردووە کە ئەسێنسیۆ بەدوای هەلی زیاتردا دەگەڕێت بۆ ئەوەی یاری بکات و لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت، ئەمەش گرنگترین هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی ریال جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button