ئه‌ڵمانیا

یەكەم لێدوانی حەمیدزیچ دوای دوورخستنەوەی لە بایرن

یاریگا –

لێدوانی حەسەن سالح حامیدزیچی بۆسنی و بەڕێوەبەری وەرزشی پێشووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دوای دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی.

دوێنێ شەممە بایرن میونشن بڕیاری دەركردنی حەسەن سالح حامیدزیچ و ئۆلیڤەر كانی لە پۆستەكەیان دا دوای ماوەیەكی كەم لە بە پاڵەوان بوونی بایرن میونشن.

یانە باڤارییەكە بۆ جاری سی و سێ لە مێژوویدا توانی ببێتە پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا و بۆ جاری یانزەیەم لەسەر یەك نازناوەكەی بردەوە، بەڵام هەردوو نازناوی چامپیۆنزلیگ و جامی ئەڵمانیایان لەدەستدا و نزیك بوون لە لەدەستدانی خولی ئەڵمانیاش.

لە لێدوانیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانەكەی حامیدزیچ ووتی: شانازی دەکەم کە نزیکەی شەش ساڵە پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشنم وەرگرتووە، دەمەوێت سوپاسی سەرجەم یاریزانان و راهێنەران و تەواوی ستافی راهێنەران بکەم.

بەردەوام بوو ووتی: گەشتێکی جوان بوو کە ویستم بەردەوام بم، بەڵام رێز لە بڕیاری دەستەی کارگێڕی دەگرم، بایرن میونشن لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە و هیوای سەرکەوتن بۆ تیپەکەمان و هاندەرانمان دەخوازم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button