ئه‌مریکا

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئارجێنتینا بڵاوکرایەوە

یاریگا

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا پاڵەوانی مۆندیالی 2022 لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاریی دۆستانەی داهاتوو بڵاوکردەوە.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئارجێنتینا، لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لە لایەن راهێنەری هەڵبژاردەکەیان بانگهێشت کراون، لیۆنێل مێسی سەرکردە و ئەستێرەی هەڵبژاردەکە بەشداری دوو یارییە دۆستانەکەی هەڵبژاردەکەی دەکات.

لەلایەکی دیکەوە ئالێخاندرۆ گارناچۆ یاریزانی لاوی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا بۆ جاری یەکەم بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کراوە.

هەڵبژاردەی ئارجێنتینا پاڵەوانی مۆندیالی رابردوو، بڕیارە رۆژی 15ـی مانگی داهاتوو لە یەکەم یاریی دۆستانە رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوستوراڵیا ببێتەوە، دواتر رۆژی 19ـی هەمان مانگ رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەندەنوسیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button