ئه‌ڵمانیا

کان و حەمید لە بایرن میونشن دەرکران

یاریگا

دوای وەرزێکی پڕ لە بڕیاری سەیر و سەمەرە، دواجار ئۆلیڤەر کان و حەسەن ساڵح حەمیدزیچ لەلایەن بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن دوورخرانەوە.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، تەنانەت بردنەوەی ناسناوی بۆندسلیگاش، ئۆلیڤەر کان و حەسەن ساڵح حەمیدزیچ، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی باڤاریای ڕزگار نەکرد، بەجۆرێک ئەم دوو کەسە لە بایرن میونشن دوورخرانەوە کەمترین کەس پێشبینی ئەم بڕیارە خێرایەی دەکرد.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە دوای دوور خستنەوەی ئۆلیڤەر کان، یان کریستیان دریسن لە شوێنی ئەو دەبێتە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بایرن میونشن.

کان و ساڵح حەمیدزیچ لە وەرزی 2022-2023 بۆندسلیگا بڕیاری سەیر و سەمەرەیاندا، گرینگترین بڕیاریان دوورخستنەوەی ناگێلسمان بە شێوەیەکی سەیر و لەناکاو و ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ تۆماس توخێل بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button