ئیسپانیاگرنگترین

سزاکانی سەر ڤالێنسیا کەمکرانەوە

یاریگا –

سزاکانی سەر ڤالێنسیا کەمکرانەوە، سەرەڕای کاردانەوەی گەورەی میدیاکان لەسەر بابەتی رەگەزپەرستی دژی ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی ریال مەدرید.

ڤالێنسیا بە بڕیاری یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بە بڕی 45 هەزار یۆرۆ و داخستنی بەشی سەرەکی هاندەران بۆ ماوەی پێنج یاری سزا درابوو.

یانە ئیسپانییەکە زوو لە دادگا تانەی لە بڕیاری یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیادا و دادگا لە بەرژەوەندی شەمشەمە کوێرەکان بڕیاریدا.

بەگوێرەی بڕیاری دادگا، سزا ماددییەکەی سەر ڤالێنسیا لە 45 هەزار یۆرۆ بۆ 25 هەزار یۆرۆ کەمکرایەوە، هەروەها داخستنی شوێنی سەرەکی ئامادەبوونی هاندەرانی ڤالێنسیای لە یاریگای مێستایا لە پێنج یارییەوە بۆ سێ یاری کەمکردەوە.

ڤالێنسیا تانەیەکی دیکەی لە بڕیارەکە داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دادگا هیچ بڕیارێکی نەداوە. ڤالێنسیا داوای کردووە، سزای ئامادەنەبوونی هاندەران لە شوێنی سەرەکی یاریگا بۆ دوای یاری ئیسپانیۆل دوابخەن، چونکە یارییەکی یەکلاکەرەوەیە، هەردوو یانەکە مەترسی دابەزینیان بۆ خولی پلە دووەکانی ئیسپانیا لەسەرە.

لە یارییەکەی نێوان ریال مەدرید و ڤالێنسیا، چەندین رووداوی نەخوازراو روویاندا، ڤینی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، ئەمەش دوای رەفتاری رەگەزپەرستانەی بەشێک لە هاندەرانی ڤالێنسیا لە بەرامبەر ئەستێرە بەرازیلییەکە، یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا، کارتە سوورەکەی ڤینیشی سڕییەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button