ئیتاڵیایۆرۆپالیگ

تۆتی: مۆرینیۆ چارەنووسی خۆی لەگەڵ رۆما یەكلاكردووەتەوە

یاریگا –

فرانچیسكۆ تۆتی، ئەستێرەی پێشووی یانەی رۆمای ئیتاڵی باس لە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ و داهاتووی جۆزێ مۆرینیۆ دەكات.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرت تۆتی ووتی: هیوادارم ئەو نازناوە ببەینەوە، ئەمە یاری كۆتاییە و دەكرێت هەموو شتێك رووبدات، وەرزەكە بۆ رۆما خراپ نابێت ئەگەر ئەو یارییە بدۆڕێنێت، ئێمە گەیشتوونەیتە یاری كۆتایی ئەوە گرنگە، بەڵام بردنەوەی نازناوەكە وەك ئەنجامێكی گرنگ دەمێنێتەوە.

دەربارەی بەشداریكردنی پاولۆ دیبالا ووتی: هیوادارم دیبالا چاکبێتەوە، شایەنی ئەوەیە ئەو یارییە ئەنجام بدات، پێموایە هەموو شتێک دەکات بۆ بەشداریکردن، تەنانەت ئەگەر لەسەر کورسی یەدەگ بێت.

سەبارەت بە داهاتووی مۆرینیۆ ووتی: ئەمە هەڵبژاردنی خۆیەتی، بەڵام دڵنیام لەگەڵ یانەكە پێشتر بڕیاری خۆیان داوە، دوای یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ رایدەگەیەنن، نازانم بڕیارەكە چییە بەڵام هیوادارم بەردەوام بێت.

وا بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو كاتژمێر 22:00 لە یاریگای بۆشكاش ئەرینا هەردوو یانەی سێڤییا و رۆما رووبەڕووی یەك ببنەوە لە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button