ئیسپانیا

دیاردەکەی بارسێلۆنا کلیلی سەرکەوتنەکانی ئیسپانیایە لە مۆندیالدا

یاریگا –

لامین یامال، دیاردەی بارسێلۆنا، بە درەوشاوەیی خۆی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مۆندیالی خوار 17ساڵان، سەرنجی زۆرینەی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.

هەواڵی یەمال لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لەسەر بەرگی زۆرێک لە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بینراوە و دەریخستووە کە توانای درەوشانەوەی زیاتری هەیە لە ساڵانی داهاتوودا.

ئەم یاریزانە تەمەن 15 ساڵە لە یارییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر ڕیال بیتس بە لەلایەن چاڤی لەو یارییەدا یاری پێکرا، ناوی خۆی وەک بچووکترین یاریزان لە مێژووی لالیگادا تۆمار کرد.

ئەم هێرشبەرە لاوە لە لایەن یولێن گێرێرۆ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە بانگهێشت کرابوو بۆ بەشداریکردن لە جامی جیهانی خوار 17 ساڵان دوای درەوشاوەیی لە ئەکادیمیای بارسا، ئێستاش بە شێوەیەکی درەوشاوە لەم تیپەدا دەرکەوتووە.

لە میانەی یارییەکەی تیپەکە بەرامبەر هەڵبژاردەی سربیا لە قۆناغی کۆمەڵەکانی ئەم پاڵەوانێتییە توانی گۆڵێک تۆمار بکات و یارییەکە یەکسان بکات بۆ ئەوەی ئیسپانیا بتوانێت وەک پێشەنگ سەرکەوێت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.

ئیسپانیا سبەی شەممە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی خوار 17 ساڵان ڕووبەڕووی ئیرلەندا دەبێتەوە، هیوادارە بە درەوشاوەیی یەمال و ئەستێرەکانی دیکەی بتوانێت بەربەستی ئەم تیپە تێپەڕێنێت و بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button