ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی بۆ مەیسن ماونت ئامادەکردووە

یاریگا-

یانەی مانچێستەر یونایتد یەکەم ئۆفەری خۆی بۆ گواستنەوەی مەیسن ماونت ئامادەکردووە.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد یەکەم ئۆفەری خۆی بۆ ئەسێرەی یانەی چێڵسی، مەیسن ماونت ئامادەکردووە، یانەکە ئامادەیە بڕی 55 ملیۆن پاوەند لە پێناو گواستنەوەی ناوبراو خەرج بکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە ئێریک تێن هاخی راهێنەری شەیتانە سوورەکان، سوورە لەسەر ئەوەی لەم هاوینە گرێبەستی ماونت لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکانەوە.

بەڵام ئەم ئۆفەرە رەنگە سەرکەوتوو نەبێت، بەهۆی ئەوەی ئەو بڕە پارەیە زۆر لە خواستی بلوز کەمترە، یانە لەندەنییەکە ئامادە نییە بە کەمتر لە 85 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ببێت.

جیا لەوەش شەیتانە سوورەکان تاکە کڕیاری ئەستێرە ئینگلیزەکە نین، هەریەکە لە لیڤەرپوول و ئارسیناڵیش بە وردی چاودێری دەکەن.

ماونت لە هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی کۆتایی دێت، بەپێی پێگەی 90min، هەفتەی داهاتوو، مەیسن داهاتووی خۆی لەگەڵ چێڵسی یەکلایی دەکاتەوە.

یاریزنە تەمەن 24 ساڵانییەکە لەم وەرزە بە درێسی چێڵسی بەشداری لە 35 یاری کردووە، خاوەنی تەنیا 3 گۆڵ و 6 ئەسیستیشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button