ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لە دوای ساكا ئارسیناڵ دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرەیەكی دیكەی نوێ بكاتەوە

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی ئامادەكاری دەكات بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی یەكێكی دیكە لە ئەستێرەكانی یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ.

دوێنی ئارسیناڵ گرێبەستی بوكایۆ ساكا ئەستێرەی لاوی یانەكەی تا ساڵی 2027 نوێ كردەوە.

گەنەرز دەیەوێت گرێبەستی مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی و ئەستێرەی یانەكەی نوێ بكاتەوە، هەرچەندە گرێبەستەكەی ئێستای یاریزانەكە لە ساڵی 2025 بەسەردەچێت بەڵام دەیەوێت پارێزگاری لێ بكات بۆ ماوەیەكی زیاتر.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی باوەڕپێكراوی ئیتاڵی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ئارسیناڵ بژاردەی نوێكردنەوەی گرێبەستی مارتن ئۆدیگاردی تا ساڵی 2026 هەیە، بەڵام بەمزوانە دانوستانەكانیان دەست پێ دەكات بە مەبەستی نوێكردنەوەی بۆ ماوەیەكی زیاتر.

ئەوەشی ئاشكرا كرد، ئۆدیگارد یانەكەی خۆش دەوێت و ئارسیناڵیش دەیەوێت یاریزانەكە بەشێك بێت لە پرۆژەكانی یانەكەی.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگ ئۆدیگارد بەشداری لە 37 یاری كردوە و توانیویەتی 15 گۆڵ بكات و 8 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button