ئینگڵته‌را

مانچێستەر یونایتد گرنگی بە نێیمار نادات

یاریگا

دوو رۆژنامەنوسی نزیک لە مانچستەر یونایتد ئەو دەنگۆیانەیان ڕەتکردەوە کە باس لە گرنگیدان بە نێیمار ئەستێرەی پاریس سانجێرمان دەکەن.

دوێنێ ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، شەیتانە سوورەکان دانوستانەکانی لەگەڵ پاریس سانجێرمان سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانە بەڕازیلیەکە دەستپێکردووە و پاریسییەکان ئامادەن دەستبەرداری یاریزانە بەڕازیلییەکەیان بن.

مارک ئۆگدن و جولیان لۆڕێنس لە ماڵپەری ESPN  ئەو هەواڵەیان ڕەتکردەوە کە باس لە گرنگیدانی مانچستەر یونایتد بە نێیمار دەکەن. ئەم دوو پەیامنێرە بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە شەیتانە سوورەکان هیچ گرنگیەک بەم یاریزانە نادەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button