ئه‌وروپا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی كرواتیا بۆ یاری پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا

یاریگا –

زلاتكۆ دالیچ، راهێنەری هەڵبژاردەی كرواتیا لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەكەی بۆ یاری قۆناخی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بڵاوكردەوە.

هەریەك لە هەڵبژاردەكانی ( هۆڵەندا ، كرواتیا ، ئیتاڵیا ، ئیسپانیا ) خۆیان گەیاندووەتە قۆناخی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

چاوەڕوان دەكرێت لە بەرواری 14ی مانگی داهاتوو هۆڵەندا بەرامبەر كرواتیا یاری بكات و لە بەرواری 15ی هەمان مانگ ئیتاڵیا و ئیسپانیا  بەرامبەر یەك یاری بكەن.

لە سەرەوەی لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی كرواتیا لۆكا مۆدریچی ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەبیندرێت.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی كرواتیا:

گۆڵپارێز: دۆمینیک لیڤاکۆڤیچ – ئیڤیکا ئیڤۆسیچ – نێدێلکۆ لابرۆڤیچ

بەرگریكار: جۆزێپ یورانۆڤیچ – دۆماگۆ ڤیدا – یۆسکۆ ڤاردیۆل – جۆزێپ سۆتالۆ – مارتن ئێرلیچ – بۆرنا سۆسا – بۆرنا باریسیچ – جۆزێپ ستانیسیچ.

ناوەڕاست: لۆکا مۆدریچ – مارسێلۆ برۆزۆڤیچ – ماتیو کۆڤاسیچ – لۆڤرۆ مایر – نیکۆلا ڤلاسیچ – ماریۆ پاسالیچ – لوکا ئیڤانۆزیچ.

هێرشبەر: ئیڤان پێریسیچ – ئەندرێ کراماریچ – مارکۆ لیڤیا – برۆنۆ پێتکۆڤیچ – پێتار موسا – دیۆن درینا.

بابەتی زیاتر

Back to top button