ئیسپانیاگرنگترین

دی یۆنگ باس لە دۆخی نێوان خۆی و سەرۆک دەکات

یاریگا –

ئەستێرەی هۆڵەندی فڕانکی دی یۆنگ، باس لە دۆخی نێوان خۆی و سەرۆکی یانەکەی دەکات.

رۆژنامەنوسی ئیتاڵی فەبریزیۆ رۆمانۆ نوێترین لێدوانی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا، فڕانکی دی یۆنگی هۆڵەندی بڵاوکردووەتەوە، یاریزانەکە باس لە پەیوەندی نێوان خۆی و خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە و گەڕانەوەی مێسیش دەکات.

دی یۆنگ لە بارەی پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکی یانەکە دەڵێت:

پەیوەندیم لەگەڵ لاپۆرتا باشە، هەرگیز پەیوەندی نێوانمان خراپ نەبووە، وەرزی رابردوو رووبەڕووی بارودۆخێک بووینەوە بەڵام پەیوەندیمان باشە.

فڕانکی لەبارەی گەڕانەوەی مێسیش دەڵێت:

مێسی یاریزانێکی مەزن و خەیاڵییە، بەڵام هیچ زانیارییەکم نییە لەسەر ئەوەی، کە دەگەرێتەوە بارسا یاخود نا.

بارسێلۆنا و خوان لاپۆرتا لە هاوینی رابردوو نزیکبوون لەوەی دەستبەرداری دی یۆنگ بن، بەڵام ناوبراو ئارەزووی جێهێشتنی یانەکەی نەکرد، هەموو هەوڵێکی خۆیدا لە پێناو مانەوەی لە تیپەکەدا.

ناوەڕاستکارە تەمەن 26 ساڵانییەکە لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ بارسا بەشداری لە 39 یاری کردووە، خاوەنی 2 گۆڵ و 3 ئەسیستیشە بە درێسی یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button