چامپیۆنزلیگ

سیلڤا خەڵاتی باشترین یاریزانی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگی بردەوە

یاریگا

بێرناردۆ سیلڤا، یاریزانی پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا وەکو باشترین یاریزانی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ دیاریکرا.

ماڵپەری یوێفا بڵاویکردەوە، بێرناردۆ سیلڤا وەک باشترین یاریزانی ئەم قۆناغە هەڵبژێردرا، دوای ئەوەی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید درەوشایەوە و توانی دوو گۆڵ بۆ یانەکەی بکات.

بێرناردۆ سیلڤا لە بردنەوەی سیتیزن بەرامبەر ڕیال مەدرید بە ئەنجامی 4-0 گۆڵ دوو گۆڵی تۆمارکرد و ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد.

لە یارییەکانی چوونیش کیڤن دی برۆین، یاریزانێکی تری ناوەراستی یانەی مانچستەر سیتی وەک باشترین یاریزانی قۆناغەکە هەڵبژێردرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button