چامپیۆنزلیگ

لە دوای 2010ـەوە هیچ یاریزانێکی فەرەنسی لە فاینەڵی چامپیۆنزلیگ نابێت

یاریگا

هەردوو یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا و مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا گەیشتنە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و هیچ کام لەم دوو یانەیە یاریزانی فەرەنسیان نیە.

دوای ئەوەی ڕیال مەدرید ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن مانچستەر سیتی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بێ بەش کرا و هەروەها ئەیسی میلانیش لەسەر دەستی ئینتەر میلان ، بۆ یەکەمجار دوای 13 ساڵ هیچ یاریزانێکی فەرەنسی بەشداری یاری کۆتایی پاڵەوانتیەکە ناکات.

مان سیتی لە 10ـی حوزەیرانی داهاتوو لە ئیستەنبوڵ یاری کۆتایی بەرامبەر ئینتەرمیلان ئەنجام دەدات، یارییەک کە دوای 13 ساڵ هیچ یاریزانێکی فەرەنسی بەشداری تێدا ناکات. دوایین جار کە ئینتەرمیلان لە ساڵی 2010 بە دوو گۆڵی دیێگۆ میلیتۆ لە بایرن میونشنی بردەوە، هیچ یاریزانێکی فەرەنسی لە یاریگادا نەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button