ئیتاڵیامۆندیال

لوکاکو: وڵاتەکەی خۆمم بێ هیواکرد

رۆمێلو لوکاکو باسی جامی جیهانی قەتەڕ و خراپی ئاستی خۆی دەکات لەو پاڵەوانێتییەدا.

شەوی رابردوو لوکاکو وەکو یاریزانی یەدەگ بەشداریکرد لەو یارییەی ئینتەر خۆی گەیاندە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان بەسەر پشتی ئەیسی میلانی رکابەری دێرینیان.

لوکاکو دوای یارییەکە لێدوانی بۆ سی بی ئێس سپۆرتدا و بۆ یەکەمجار باسی ئەزموونە تاڵەکەی خۆی کرد لە جامی جیهانی

جامی جیهانی زۆر سەخت بوو بۆ من، یەکەمجار بوو لە ١٥ ساڵ کاروانی یاریکردنمدا بە ساتێکی لەو جۆرەدا تێپەڕم. من وڵاتەکەی خۆمم بێ هیوا کرد. یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی هەمیشە سەرسامکەرە بە تایبەت کە لە جامی جیهانی بێت هەوڵدەدەیت باشترین ئاستی خۆت پێشکەش بکەیت، تەواوی یاریزانان و ستافەکەش دەمانزانی ئەمە کۆتا هەلە بۆ ئێمە بەڵام بەو جۆرە ماڵئاواییمان کرد.

جامی جیهانی قەتەڕ کۆتا هەلی نەوە زێڕینەکەی بەلجیکا بوو کە بتوانن ناسناوێک ببەنەوە بەڵام هەر لە قۆناغی کۆمەڵەکان ماڵئاواییان کرد و لوکاکو یەکێک بوو لە خراپترین یاریزانانی تیمەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button