ئیتاڵیاگرنگترین

بۆچی میلان دی کیتیلەیری کڕی لەبری دیبالا؟

نەبوونی یاریزانی ئەستێرە جیاوازی میلان و ئینتەر بوو لە یاری پێش کۆتایی خولی پاڵەوانەکاندا کە تێیدا ئینتەر خۆی گەیاندە یاری کۆتایی.

رۆسۆنێری بەروونی پێوەی دیاربوو کە هاوشێوەی ئینتەر و یانە گەورەکانی دیکە  یاریزانی سوپەری کەمە، ئەم پرسیارە رووبەرووی ماڵدینی بەڕێوبەری یانەکە کرایەوە پاش ماڵئاواییان لە چامپیۆنزلیگ، بە روونتر بۆچی میلان ٣٥ ملیۆن یۆرۆی لە دی کیتیلەیر خەرجکرد بەڵام ئامادەنەبوو بێ بەرامبەر دیبالا بگوازێتەوە.

پاولۆ بۆ سکای سپۆرت  وتی

دی کیتیلەیر نموونەی ئەو جۆرە یاریزانانەیە کە پێویستی بەوەیە پەرە بەخۆی بدات، بۆ ئێمە ئاسانتربوو وە هەرزانتر بوو کە دوای دیبالا بکەوین بەڵام ئایا یاریزانێکی دروست بوو بۆ پڕۆژەکەی ئێمە؟ نەخێر چونکە بیرۆکەی ئێمە ئەوەیە تیمێکی لاو و بەهرەمەند بنیات بنێین. ساندرۆ تۆنالیش لە یەکەم وەرزدا وەک پێویست نەبوو ، ئێستا بەهەمان شێوەیە بۆ چارڵس (دی کیتیلەیر) بەڵام بەمە بیرۆکە و بڕیاری ئێمەیە

میلان لە پلەی پێنجەمی خولی ئیتالیدایە و ئەگەری بەشداریکردنی لە وەرزی داهاتووی خولەکە زۆر لاوازە.

Back to top button