خوله‌کانی دیکە

مانچێستەر سیتی – ریال مەدرید| گەورەکان لە ئیتیحاد شەڕی کۆتایی دەکەن

یاریگا

مانچێستەر سیتی دەیەوێت سوود لە ئەنجامی یاریی چوونی قۆناغی پێشکۆتایی ببینێت و لەسەر دەستی پاشاکەی ئەوروپا بلیتی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنێت.

هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا و ریال مەدرید ئیسپانیا، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ و لە یاریگای ئیتیحاد رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، هەردوو یانە یاریی چوون لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون.

مان سیتی لە کاتێکدا لە یاریگای خۆی میوانداری ریال مەدرید دەکات، پێشتر لە مێژووی پاڵەوانتیەکە چوار جار لە ئیتیحاد ستادیۆم رووبەڕووی مێرنگی بووەتەوە و هەرگیز نەدۆڕاوە، خاوەنی دوو بردنەوە و دووو بەرامبەربوون.

لەلایەکی دیکەوە ریال مەدرید پێشتر دووجار لە قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ لەسەر دەستی ستیزن گەیشتووەتە یاریی کۆتایی کە جاری دووەمیان وەرزی رابردوو بوو.

شاهانەکان دوایینجار کە لە قۆناغی پێشکۆتایی ماڵئاواییان لە چامپیۆنزلیگ کردبێت، ساڵی 2021 بوو ئەو کاتە رووبەڕووی چێڵسی بونەوە و نەیانتوانی ئەو یانە ئینگلیزیە تێپەڕێنن.

بۆ ئەم یارییە لە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی تەنها یەک یاریزانی لە یارییەکە بێ بەش دەبێت، ئەویش ناتان ئاکێ بەرگریکارە کە بەهۆی پێکان ناتوانێت یاریی بکات.

لەلایەکی دیکەوە لە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید، هەموو یاریزانەکان ئامادەن و بەشداری یارییەکە دەکەن. ملیتاو کە بەهۆی کەلەکەبوونی کارتە زەردەکانی یاریی چوون بەشداری نەکرد، بۆ ئەم یارییە دەگەڕێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button