ئیسپانیا

ئەندامێكی دیكەی بارسێلۆنا یانەكە جێدەهێڵێت

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نزیكە لەوەی گورزێكی كوشندەی بەربكەوێت بە جێهێشتنی ئەندامێكی دیكەی كارگێڕی یانەكەی.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ماتیۆ ئەلیمانی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی كرد و نزیكە لەوەی گرێبەست لەگەڵ ئاستۆن ڤێلا واژۆ بكات.

بەپێی زانیاریەكانی بەرنامەی بەناوبانگی ئێل چیرینگویتۆ ـی ئیسپانی جۆردی كرۆیف ئەندامی ئیدارەیی وەرزشی بارسێلۆنا بەهەمان شێوە بە نیازە لە هاویندا یانەكەی جێبهێڵێت.

بەرنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، خێزانی كرۆیف لە ئیدارەی بارسێلۆنا توڕەن لەبەر ئەوەی جۆڕدی بەشێوەیەكی باش مامەڵەی لەگەڵدا نەكراوە.

چیرینگویتۆ ئەوەشی خستووەتە روو، خوان لاپۆرتای سەرۆكی بارسێلۆنا هیواخواز بوو جۆردی كرۆیف پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە وەربگرێت لە دوای رۆیشتنی ئەلیمانی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button