ئینگلتەراگرنگترین

هاوارد وێب باس لە شێوازی نوێی كاركردنی ڤار دەكات

یاریگا –

هاوەرد وێب، سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانانی پرێمەرلیگ کە بە (PGMOL) ناسراون میوانی کەناڵی سکای سپۆرت بوو بۆ قسەکردن لەسەر شێوازی ئیشکردنی ڤار لە خولەکەدا و لەگەڵ خۆشیدا چەند نمونەیەکی گفتوگۆی نێوان ناوبژیوان و ڤاری هێنابوو.

وێب: دەمانەوێت زیاتر شتەکان ئاشکرابێت و خەڵک بزانيت ڤار چۆن ئیش دەکات، بۆیە ئەم چاوپێکەوتنانە دەکەین.

سەیری ئەم دیمەنە بکەن، گفتوگۆی نێوان ڤار و ناوبژیوان، لە گۆلێکی چێڵسی دا، تۆپەکە بەردەستی کەی هاڤێرتز دەکەوێت بەڵام ناوبژیوان دڵنیا نیە بۆیە ڤار بە خێرایی هاوکاری دەکات.

دیمەنی یاریەکەی ئارسیناڵ و نیوکاسڵ ، ناوبژیوان وتی پێناڵتی بەڵام ڤار هاوکاری کرد کە بەر رانی کەوتوە، چەند سەیری دیمەنەکە کرایەوە دەرکەوت کە تۆپەکە بەر رانی بەرگریکارەکە دەکەوێت و دواتر لە دەستی دەخشێت بەڵام دەستی بڵاونیە و شایەنی پێناڵتی نیە.

جیمی کاریگەر: کەواتە بۆ نابژیوان بروات سەیری بکاتەوە؟ 

هاوەرد وێب: دەبێت خۆی بیبینێت تا دڵنیابێتەوە، خەڵك توڕە دەبن کە کاتەکەی زۆری پێدەچێت، بەڵام هەمووی دەبێت بە ووردی سەیر بكەین، پێش ئەو دیمەنەش سەیری دەکەینەوە بزانین ئۆفساید نیە.

هاوەرد وێب: ئەم گۆڵەی نیوکاسڵ سەرەتا وادیارە ئۆفسایدە، یاریدەدەری ناوبژیوان دەستبەرز ناکاتەوە چونکە دڵنیا نیە، بەڵام کە سەیری دەکەیتەوە کاری زۆری دەوێت تا بڕیار بدەیت و گۆڵەکەش هەژمار کراو ئۆفساید نەبوو.

هاوەرد وێب: ئەم گۆڵەی ترۆساد دەبینین بین وایت دەستی گۆڵچی دەگرێت و رایدەکێشێت، زۆری ویست تا فاوڵەکە بدۆزینەوەو بەڵام %100 راستبوو کە گۆڵەکە رەتکرایەوە، بەڵام ناوبژیوان نایبینێت لەو كاتەدا.

پرسیار: ئەم وەرزە چەند جارێک بینیمان لیژنەی ناوبژیوانان داوای لێبوردنیان کرد، بۆ؟

هاوەرد وێب: بەڵی، من لە مانگی 12ەوە ئەم کارەم وەرگرتوەو دەمانەوێت دان بە هەڵەکاندا بنێن و هەوڵ بدەین کەمیان بکەینەوەو لەگەڵ یانەکاندا لە گفتوگۆداین بۆ باشترکردنی کاری ناوبژیوانی و ڤار لە پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button